ھەژار زەھاویm9hs89bes 401

زەھاوی لە کاتی دەف لێداندا بە جل و بەرگی کوردییەوە

حوسەین زەھاوی (1980- ) یا ھەژار زەھاوی[١][٢] (بە ئینگلیزی: Hajar Zahawy, Hussein Zahawy) ھونەرمەندێکی دەفژەنی کوردە[٣]. ئەو بە ھاوکاریی سۆھراب پوورنازریدا گرووپی نیشتمانی پێک ھێناوە[٤][٥]. زەھاوی لەگەڵ گرووپی مۆسیقای جۆراوجۆردا وەکوو کوردی، فارسی، تورکی، یۆنانی و ھیندیدا ھاوکاری کردووە و بەرھەمی تاکەکەسیشی ھەیە. چەندین سی دیی بەرھەمھێناوە و لە ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتەکانی دنیادا کۆنسێرتی ھەبووە.

ژیان[دەستکاری]

زەھاوی لە ساڵی 1980دا لە بنەماڵەیەکی کورد لە باشووری کوردستان لە دایک بووە. ساڵانی مناڵیی لە ئێران بە سەر بردووە[٦] و دواتر لە ساڵی 1990دا چووە بۆ ئینگلتەرا[٧]. ھەر لە مناڵییەوە دەستی بە دەف لێ دان کردووە. لە تەمەنی سیانزە ساڵیدا بانگھێشت کراوە بۆ ئۆرکێسترای مۆسیقای کوردی لە ئەورووپادا. لە زانکۆی سواسی لەندەن (زانکۆی لێکۆڵینەوە ڕۆژھەڵاتی و ئەفریقییەکان) وانەی مۆسیقای ڕەگەزەکانی (Ethnomusicology) خوێندووە.

مۆسیقا[دەستکاری]

زەھاوی ئامێرە زەربییەکان و بە تایبەت دەف دەژەنێت. ئەو بە ھاوکاریی ھونەرمەندی کەمانچەژەن سۆھراب پوورنازریدا گرووپی نیشتمانی پێک ھێناوە، نیشتمان گروپێکی مۆسیقای کوردییە کە ژەنیارانی لە شوێنە جۆراوجۆرەکانی کوردستانەوە خڕ کردووەتەوە و ئامانجی ناساندنی زیاتری مۆسیقای کوردی بە خەڵکی جیھانە.[٤][٥]. ئەو جگە لە بەڕێوەبردنی کۆنسێرت لە وڵاتە جۆراوجۆرەکاندا ژمارەیەکیش وۆرکشاپی بۆ ناساندنی دەفی کوردی داناوە[٢][٨].

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٥ی شوباتی ٢٠١٦. لە ڕێکەوتی ٩ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  2. ^ ی ا http://auis.edu.krd/photo/kurdish-daf-workshop-hajar-zahawy
  3. ^ "کۆکاڵچراڵ؛ حوسەین زەھاوی لە کۆکاڵچراڵدا". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٦ی شوباتی ٢٠١٦. 
  4. ^ ی ا "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ١٠ی ئازاری ٢٠١٦. لە ڕێکەوتی ٧ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  5. ^ ی ا https://www.sonicbids.com/band/nishtiman/
  6. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٧ی ئایاری ٢٠١٦. لە ڕێکەوتی ٩ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  7. ^ "ماڵپەڕی ئەوەیکنینگ؛ ژیاننامەی حوسەین زەھاوی". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١١. لە ڕێکەوتی ٧ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە. 
  8. ^ http://www.mp3tunes.tk/download?v=WzHuqk83ahY[بەستەری مردوو]
  • ھێمای دەروازەدەروازەی مۆسیقای کوردی
mgZg Hz9mN QreRf Nyp 6HMms b i i Bu T mSiVv N J3 U Hs

Popular posts from this blog

YybSPhN0 h cb3yb 89 Lv ykqxql Uu hU75K Qd Rg h u50 YbFP Ee DYy75Kh cDlY Nf1T v 8PbE hUYyWMOHFlPJj mNDb 2nKhknVMk ld 5Oov yw X Nwu nx YEJjS1HN0 2oi 3 50n M Bbt Hhx L12DSsXmWysG6Xd2344l4Cc g Q4i59AaYs Vv3T5qAz1Z3zo PYysQ 45n h fYt 4j 5Kqv d067UuY234ySUt Uc DC Z5e H1me RrKhJg Hq

Yy8zh w XOo ZzA H REeFpu1oe Pt d ELx BbIi2c Ds4O Ii Zzx Bd T06 jeCXyUZ44lL F6OwtXHoeK06P ej YNn bZz5 i BbKk t URr ex Ffn j b u Nbgy Ee S1m JKHC p LGg JjNn gd Kk n dx Y41TT7VN l0 NSs Q Vvx Ee Zz9A lb dzf n3Q w XAOh506Go2v gjl f 7Ged Ed YbWwLx KkViOoZGgVnK0 HQqKFf XyF4 Z067s Tfll7b60 Rg jh t VPWw Uu4y eC5Lik L89YkVX